ڤێرا

ڤێرا، هاوسەری نازم حیکمەت، بە دیار تەرمی نازمەوە

June 28, 2018

ئەم شیعرەی نازم حیکمەت لە تورکییەکەیدا تەنیا شانزە وشەیە، لە کوردییەکەیشیدا بە هەمان شێوەیە، بەڵام بە هۆی ڕێنووسەوە، چوار پێشگری پێ زیاد بووە. بە سادەترین وشەکان، تەنانەت بەبێ ڕازاندنەوەیان، توانیویەتی لە ڕێی فۆرمێکی زۆر شیعری و خۆشسەلیقەوە، شیعرێکی نەمر بخولقێنێت. وەک دەگێڕنەوە گوایە ئەم شیعرە دواهەمین شیعری نازم حیکمەتـە کە لە ساڵی ١٩٦٣ـدا نووسیویەتی و لە کاتی مردنیدا- لە هەمان ساڵدا- لە گیرفانی پاڵتۆکەیدا دۆزراوەتەوە. هەڵبەت سەبارەت بە دواهەمین شیعری شاعیران کە لە گیرفانی پاڵتۆدا دۆزرابێتەوە، ئەفسانە زۆرە و بۆ چەند شاعیرێکی دیکەیش هەمان قسە دەکرێت. گرنگ ئەم شیعرە لە یادەکاندا دەمێنێتەوە، کە نازم بۆ ڤێرای هاوسەری نووسیویەتی. – باڵندە

 

 

ڤێرا
نازم حیکمەت
وەرگێڕانی لە تورکییەوە: ئالا عەبدولڕەزاق

 

پێی گوتم ئادەی وەرە
پێی گوتم ئادەی بمێنەوە
پێی گوتم ئادەی پێبکەنە
پێی گوتم ئادەی بمرە
هاتم
مامەوە
پێکەنیم
مردم