ساڵەکان چین؟

مارییان مۆر

مارییان مۆر/ ئەمریکا

April 13, 2020

.ماریان مۆر لە شاعیرە مۆدێرنیستەکانی ئەمریکایە. لە ئەمریکا لە ساڵی ١٨٨٧ لەدایکبووە و هەر لەوێش لە ساڵی ١٩٧٢ مردووە.
لە شاعیرە دیارەکانی سەدەی ڕابردووە لە ئەمریکادا و هاوسەردەم و هاوڕێی شاعیرانی ئەو سەردەمەی ئەمریکا بووە، کە پیکەوە چەندین ڕەوتی گرنگی شیعرییان دامەزراند  و لە ڕوانگەیەکی تازەوە لە شیعریان ڕوانی.

 

 

ساڵەکان چین؟
ماریان مۆر
لە ئینگلیزییەوە هەنگ خەلیل

 

 

بێ تاوانیمان چییە؟
تاوانمان  چییە؟هەموویان
رووتن و هیچیان  سەلامەت نین. ئەی بوێری
لە کوێیە؛ پرسیارە بێ وەڵامەکە،
گوومانە هەمیشەییەکە، –
هاواری بێ دەنگ، بیستنی کەڕانە- کە لە بەدبەختیدا
تەنانەت مەرگیش، هانی ئەوانی تر دەدات
و  لە تێکشکانی خۆیدا، دەهەژێت.

 

تاکو رۆح بە هێز بێت
قوڵ دەبینێ  و خۆشحاڵە
و ملکەچی  مردنە
لە بەندکراویشدا بەسەر خۆیدا
سەردەکەوێت
هەروەکو دەریا لە درزیکی قووڵدا
لە کێشمەکێشی ئەوەدا کە ئازاد بێت و کاتێکیش ناتوانێت
لە خۆ بەدەستەوەدانیدا  بەردەوامی خۆی  دەدۆزێتەوە.

 

هەر بۆیەش ئەوەی بە بەهێزی هەست دەکات، ئاواش رەفتار دەکات
هەر ئەو باڵندەیەی کە گۆرانی دەچڕێت، بالای درێژتر دەبێت
دەستبەجێ شیوەی خۆی وەردەگرێت
ئەگەرچی بەندکراوە، بەڵام بە چڕینە بەرزەکەی
دەڵێت  قایلبوون، نزمییە.
شتێکی چەند بێخەوشە شادی
ئەمەیە مردن
ئەمەیە نەمری