بنەماڵە جوانەکان

ژاک پرێڤێر/شاعیری فەڕەنسی

June 23, 2018

 

 

بنەماڵە جوانەکان
ژاک پرێڤێر
وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی

 

 

 

لویی یەکەم
لویی دووەم
لویی سێیەم
لویی چوارەم
لویی پێنجەم
لویی شەشەم
لویی حەوتەم
لویی هەشتەم
لویی نۆیەم
لویی دەیەم (ناسراو بە سەروشک)
لویی یانزەهەم
لویی دوانزەیەم
لویی سیانزەیەم
لویی چواردەیەم
لویی پانزەیەم
لویی شانزەیەم
لویی هەژدەیەم
ئیتر هیچ کەس و هیچ شتێ
کێن ئەمانە
کە ناتوانن
تاکوو بیست بژمێرن؟