شارڵ بوودلێر شاعیری فەڕەنسی لە ٩ـی ئەپڕێڵی ١٨٢١ لە پاریس لە دایک بووە و لە ٣١ـی ئۆگەستی ١٨٦٧ لە تەمەنی ٤٦ـساڵیدا هەر لە پاریس کۆچی دواییی کردووە. بوودلێر لە گرنگترین ئەدیبانی ڕێبازی سیمبولیزم بوو. شارڵ بە یەکەمەین کەس دادەنرێت کە بۆ یەکەم جار وشەی (مۆدێرنیتە)ـی لە گوتارەکانیدا بەکار بردووە. ئەو لە ٢٤ـساڵیدا هەوڵێکی ناکامی خۆکوژیی داوە و پێشتر نامەیەکی بەم ناوەڕۆکەوە بۆ ژان دوڤاڵـی خۆشەویستی ناردووە: “خەریکم خۆم دەکوژم، چونکە چیتر بەرگەی عەزابی خەوتن و عەزابی بێداربوونەوە ناگرم. خۆم دەکوژم چونکە پێم وایە جاویدانم. هیواداریشم کاتێک ئەم نامەیەت بە دەست دەگات من مردبم.” ئەو سەرئەنجام بە دڵەوەستێ مرد، بەڵام وەک شاعیرێکی ناوداری جیهان، بە نەمری مایەوە. دەفتەرەشیعرەی (گوڵی خراپە) شاکاری ئەوە و ئەحمەدی مەلا لە فەڕەنسییەوە کردوویە بە کوردی.– ماڵپەڕی باڵندە
په‌نجه‌ره‌كان
چارلز بۆدلێر
وه‌رگێڕانی له فه‌ڕه‌نسییه‌وه: دیلان قادر
ئه‌و كه‌سه‌ی له ده‌ره‌وه‌یه و ده‌ڕوانێته په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه، هه‌رگیز به ڕاده‌ی ئه‌و كه‌سه نابینێت كه ده‌ڕوانێته په‌نجه‌ره‌یه‌كی داخراو. شتێك نییه قووڵتر، نهێنیئامێزتر، پڕتر، ته‌مومژاویتر و پڕشنگدارتر له په‌نجه‌ره‌یه‌كی به-مۆم-ڕووناكبوو. ئه‌وه‌ی له خۆردا ده‌كرێت بیبینین هه‌میشه كه‌متر سه‌رسامكه‌ره له‌وه‌ی له‌ودیو جامی په‌نجه‌ره‌وه ده‌گوزه‌رێت. له‌ناو ئه‌و چاڵه تاریك یان گه‌شاوه‌دا، ژیان ده‌ژی، ژیان خه‌ون ده‌بینێت، ژیان ئازار ده‌كێشێت.
له كۆتاییی شه‌پۆلێك له‌سه‌ر بانی خانوو، ئافره‌تێكی پێگه‌یشتوو ده‌بینم، لۆچ كه‌وتووەته سیمایه‌وه، هه‌ژاره، هه‌میشه به‌سه‌ر شتێك‌دا نووشتاوه‌ته‌وه و هه‌رگیز ناچێته ده‌ره‌وه. به سیمای، به جلوبه‌رگی، به هێماكانی، به كه‌مترین شتێك له به‌رده‌ستدا بێت، مێژووی ئه‌م ئافره‌ته، یان ڕاستتر، داستانهكهیم، داڕشتووه، هه‌ندێ جاریش بۆ خۆمی ده‌گێڕمه‌وه و ده‌گریم.
ئه‌گه‌ر پیره‌پیاوێكی هه‌ژاریش بوایه، داستانی ئه‌ویشم به هه‌مان شێوه به ئاسانی داده‌ڕشت.
ده‌چمه ناو پێخه‌فه‌كه‌م و شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی جگه له خۆم له كه‌سێكی تردا ژیام و ئازارم كێشا.
ڕه‌نگه ئێوه پێم بڵێن: ”دڵنیایت داستانه‌كه ڕاسته‌قینه؟” گه‌ر واقیع كۆمه‌كی كردبێتم بژیم و هه‌ست به هه‌بوونم بكه‌م و به‌وه‌ی من كێم، ئیتر چ گرنگییه‌كی هه‌یه واقیع له ده‌ره‌وه‌ی من چییه؟
سه‌رچاوه:
Baudelaire, Charles, Le spleen de Paris, p. 86-87, format pdf, sur site web : http://www.bibebook.com/search/978-2-8247-1246-8