یه‌حیا ئه‌لشه‌یخ، شاعیر، ڕۆماننووس و شێوه‌كاری عێراقی، ساڵی 1945 له شاری عماره هاتووەته دنیاوه، له به‌غدا ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی خوێندووه و دواتر له دەست ڕژێمی به‌عسی فاشیست ڕوو له ڕووسیا ده‌كات، له‌وێ ماسته‌ر و دوكتۆرا به ده‌ست ده‌هێنێت. (ئاڵتوون) یه‌كه‌مین كتێبی له‌چاپدراویه‌تی، هه‌روه‌ها چه‌ندین كتێبی هونه‌ری، دیوان، چیرۆك، شانۆ و ڕۆمانی نووسیون، له‌وانه ڕۆمانی (خۆشنوودیی ماره‌كان) كه شارا ڕه‌شید كردوویه‌تی به كوردی، په‌رۆشی/ ڕۆمان، ده‌سیسه/شانۆ، به‌هانه‌كانی وێنه‌كێشان/هونه‌ری، ژیاننامه‌ی خۆڵه‌مێش، كاتژمێری دیواره‌كه/كۆمه‌ڵه‌چیرۆك. لێرەدا شیعرێکی ئەو لە مەڕ ڕووداوەکانی ئەم دوایییە و هەنووکەی عێراق دەخوێننەوە. – ماڵپەڕی باڵندە
ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی
یەحیا ئەلشەیخ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: شارا ڕەشید
ده‌گوترێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له لایه‌نێكی نێوده‌وڵەتییه‌وه، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه ده‌گمه‌نه‌كه‌ی عێراق چاودێریی گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌كات له به‌غدا، ڕاپۆرته‌كه به‌ر له ڕاگه‌یاندنی دزه‌ی كردووه و تێیدا هاتووه:
ده‌بینین عێراقییه‌كان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له گه‌شتدان و ئاڵاكانیان یه‌كه،
هه‌ندێكیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌نوون و
هه‌ندێكی دیكه‌یان له‌سه‌ر پارچه كۆنكریتییه‌كان،
هه‌ندێكیان تاوڵه ده‌كه‌ن
(عێراقییه‌كان له‌و یارییه‌دا كارامه‌ن،
گه‌رچی ده‌زانن لایه‌نێكی سێیه‌م به‌ڕێوه‌ی ده‌بات: زاره‌كه)
هه‌ندێكیان له‌ناو خێمه‌كاندا،
كه به كه‌ژاوه‌ی بووك ده‌چێت،
به ده‌م چاخواردنه‌وه‌وە كتێب ده‌خوێننه‌وه (عێراقییه‌كان ئالووده‌ی چاخواردنه‌وه‌ن،
ده‌گوترێت گوایه قاره‌مانێكیان به‌رله‌وه‌ی له سێداره بدرێت
وه‌ك دواداخوازی پیاڵه‌یه‌ك چای داوا كردووه)،
عاشقان بێ‌ترس ڕووخساریان ده‌مامك ده‌كه‌ن و
له‌نێو دووكه‌ڵدا یه‌كدی ماچ ده‌كه‌ن،
هه‌ندێك كچۆڵه‌ى ماندوو له خۆشه‌یستی و
له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی سێیه‌مدا،
سه‌ریان ناوه‌ته سه‌ر شانی لاوه‌كان،
ژنه عێراقییه‌كان به عه‌بای ڕه‌شه‌وه
چێشت لێ ده‌نێن و نان ده‌كه‌ن،
پیره‌ژنه‌كان جلوبه‌رگی نه‌وه‌كانیان ده‌شۆرن،
پیره‌مێرده‌كان له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشن و چاوه‌كانیان چاودێریی نه‌وه‌كان ده‌كات
لاوان سه‌ما ده‌كه‌ن و چه‌پڵه‌ڕێزانیانه
ئیدی پرده‌كه بۆ په‌ڕینه‌وه نه‌ما،
به‌ڵكوو بوو به سه‌نگه‌رێك بۆ ڕووباره‌كه،
بۆ ماسییه‌كانی قووڵاییی دیجله،
له‌سه‌ر پرده‌كه‌وه ده‌بینین مسیح له خاچه‌كه‌ی دێته خوارێ،
پیاوانێك هه‌ڵی ده‌گرن كه ئاگر له چاوانیان ده‌بارێ،
له په‌راوێزی گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له هۆڵێكی نوێ‌دا
سه‌یری فیلمێك ده‌كه‌ن
ده‌رباره‌ی هیندییه سووره‌كان
كچانی دڵڕفێن چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی برینپێچی بریندارێكن،
شه‌قامه‌كان خاوێنن،
شۆسته‌كان گوڵ-و-ئینجانه-ڕێژ كراون
منداڵەكان ڕۆڵی قاره‌مانان ده‌بینن،
كوڕان فتبۆڵێن ده‌كه‌ن،
توك-توكه‌كان پشوو ناده‌ن،
گۆڕه‌پان نه چه‌كی لێیه و
نه كۆتر،
جگه له كۆتره‌كانی (فایەق حه‌سه‌ن) و چۆله‌كه‌ی مردارەوەبووی سه‌ر بانه‌كان،
ده‌نگی ئه‌سپێكیش ده‌بیستین به دیواربه‌نده‌كه‌ی گۆڕه‌پانه‌وه بێ په‌روا ده‌حیلێنێت.