پۆستەری ئەمساڵی باڵندە لە ڕووی پەرەگرافێک لە شیعری لوورەـی شاعیری ئەمەریکی ئاڵن گینزبێرگـەوە، لە لایەن هونەرمەند سیڤەر جەلالـەوە دروست کراوە. ئەمەیش دەقی پەرەگرافەکەیە: "ئەوانەی بە درێژاییی شەو بە پێڵاوی پڕ لە خوێنەوە بەسەر کۆپارەبەفری بەندەرەکاندا ڕێیان دەکرد و لە گوێ ڕووباری ڕۆژهەڵات چاوەڕێی کرانەوەی دەرگایەک بوون بە ڕووی ژوورێکی پڕ لە هەڵم و ئەفیووندا..."