فازڵ عەززاوی، شاعیر، ڕۆژنامەنووس، چیرۆک‌نووس و وەرگێڕی عێراقی، لە ساڵی ١٩٤٠ـدا لە کەرکووک لە دایک بووە. سەر بە گرووپی کەرکووک و هاوکات لە دامەزرێنەرانی زانکۆی کەرکووکیشە و لە ناودارترین شاعیرانی عێراقی و ئەدەبیاتی عەرەبییە. شیعر و پەخشانەشیعری عێراقی، لەسەر دەستی ئەو و هاوڕێیەکانی، پێشکەوتنی بەرچاویان بە خۆوە بینی. – ماڵپه‌ڕی باڵندە
مرۆڤێک لە نێوان دارەکاندا دەکوژرێت
فازڵ عەززاوی
وه‌رگێڕانى لە عەرەبییەوە: محه‌مه‌د كوردۆ
به‌خته‌وه‌رى
(په‌نجه‌ره‌یه‌كم بۆ بهێڵنه‌وه
دره‌خته‌كانى لێوه ببینم.)
شاعیره‌كه
كه به‌ره‌و زیندان ده‌چوو
له دڵی خۆیدا واى گوت
دارتاشێكیان هێنا
په‌نجه‌ره‌كه‌ى داخست.
(به‌خته‌وه‌رم
ده‌نگى بام به‌سه، دره‌خته‌كان ڕاده‌ژێنێت.)
شاعیره‌كه واى گوت
داربڕێكیان هێنا
دره‌خته‌كانى له ڕه‌گه‌وه دەرهێنا
(ده‌نگى بام به‌سه)
شاعیره‌كه واى گوت
دیوارگه‌لێكیان به‌رز كرده‌وه با پێیاندا تێنه‌په‌ڕێت.
(به‌سمه كه من ده‌ژیم)
سێداره‌یه‌كیان له گۆڕه‌پانه‌كه، دامه‌زراند.
شاعیره‌كه زه‌رده‌خه‌نه گرتى
(به‌سمه كه له پێناوى ئازادی‌دا،
به مردنى خۆمدا هه‌ڵده‌گژێم.)
داربڕ
مرۆڤ شتێك نییه
جگه له داربڕێكى نێو دارستان
دره‌ختێكى به‌پێوه‌وه‌ستاوى
سه‌ر ڕێگایه‌ك واى گوت.
منیش هه‌روه‌ها گوتم:
ئه‌وه‌ى داواى ده‌كه‌م داربڕێكه…
مرۆڤ شتێك نییه
جگه له ڕاوچییه‌ك
پۆلێك پاسارى به‌سه‌ر
شیوێكه‌وه، وایان گوت.
منیش هه‌روه‌ها گوتم:
ئه‌وه‌ى داواى ده‌كه‌م ڕاوچییه‌كه…
مرۆڤ شتێك نییه
جگه له پاشایه‌كى كوێر
ڕۆژێك كه به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه
هه‌ڵده‌هات، واى گوت.
منیش هه‌روه‌ها گوتم:
ئه‌وه‌ى ده‌روونم داواى ده‌كات
پاشایه‌كى كوێره…
مرۆڤ شتێك نییه
جگه له خوێنڕێژێك كه ده‌گرى
كه‌رێك كه به دیار گیایه‌كه‌وه بوو، واى گوت.
منیش هه‌روه‌ها گوتم:
ئه‌وه‌ى ده‌روونم ده‌یه‌وێت،
خوێنڕێژێكه ده‌گرى…
مرۆڤ شتێك نییه
تۆپه‌ڵێك لم و ئێسقان نه‌بێت
بایه‌ك،
كه خۆى به ده‌موچاومدا
ده‌كێشا، واى گوت
به ده‌م هه‌ڵله‌رزینه‌وه
ئێسقانه‌كه‌یم هه‌ڵگرت و
لمه‌كه‌یم واز لێ هێنا
با په‌رشوبڵاوى بكاته‌وه!!
با چۆنچۆنى هه‌ڵده‌كات
خه‌مه‌كانم له‌نێو قوربانییانى ڕۆژگاردا
دابه‌ش كرد و ده‌مم سپارده شه‌یتان
بڕێك، كه له بیابانه‌وه هاتبوون، لێم نزیك بوونه‌وه و گوتیان:
تۆ كێیت
تا به حیكمه‌ته‌وه بدوێیت
یان خه‌ڵك له هه‌ستانى لافاو ئاگادار بكه‌یته‌وه؟
-ئه‌وه‌ى بمناسێت نكۆڵیم لێ ده‌كات
ئه‌وه‌ى نكۆڵیم لێ بكات شه‌یدام ده‌بێت
گوتیان: ده‌نگت ده‌ڵێى بایه دێت، ئایا ده‌زانیت با چۆنچۆنى هه‌ڵده‌كات؟
-كه دڵ نه‌خۆش ده‌بێت
گوتم: با دێت و هاوارمان بۆ دوورتر له ڕابردووى مرۆڤ هه‌ڵده‌گرێت!
پرسیار
با له نێوان گه‌ڵاكاندا چرپه‌چرپ ده‌كات
كێ ده‌یبیستێت؟
شه‌و ده‌موچاوم
ده‌كاته دوو به‌شه‌وه
كامیان هه‌ڵبژێرم؟
چۆله‌كه به قه‌د په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه‌یه
ئایا ده‌ری بكه‌م؟
له‌وێش مرۆڤێك له نێوان داره‌كاندا ده‌كوژرێت
من چی بكه‌م؟
هاوڕێیه‌تى
لێره‌دا چۆله‌كه‌یه‌ك هه‌بوو، با ونى كردبوو له دایكى
شه‌و هات و به‌فر و بارانێكى زۆرى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا
كابراى داربڕ
دۆلكه‌كه‌ى بۆ ناو بیره‌كه شۆڕ كرده‌وه و ژنه‌كه‌ى هات:
(لێره ئاو نییه)
به‌ره‌و ڕووباره هه‌ڵچووه‌كه ڕۆى، له قوڕولیته‌دا چه‌قی
چۆله‌كه ته‌ڕبووه‌كه هات و
خۆى به‌ژێر كراسه‌كه‌یدا كرد.