ناشتا

ژاک پرێڤێر/شاعیری فەڕەنسی

May 30, 2018

 

 

ژاک پرێڤێر، شاعیری فەڕەنسی، ٤ـی فێبریوەریی ١٩٠٠ لە نوویی-سور-سن نزیک پاریس لە دایک بووە. ١١ـی ئەپڕێلی ١٩٧٧ کۆچی دواییی کردووە. هاوڕێی نزیکی لویی ئەراگۆن و ئەندرێ برێتۆن و سەر بە سووریالییەکان بوو. بە بینینی فیلمەکانی چارلی چاپلین عاشقی سینەما دەبێت و دەست بە سیناریۆنووسین دەکات. شیعرەکانی خوێنەرێکی زۆریان هەیە و لە سیستمی پەروەردەیشدا دەخوێنرێن. باڵندە

 

 

 

ناشتا
ژاک پرێڤێر
وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی

 

 

قاوەی کردە نێو
پیاڵەکەوە
شیری کردە نێو
پیاڵە قاوەکەوە
شەکری کردە نێو
قاوەشیرەکەوە
بە کەوچکێکی بچووک
تێکی وەردا
قاوەشیرەکەی خواردەوە و
پیاڵەکەی لە جێی خۆی دانا
بێ ئەوەی بمدوێنێ

 

جگەرەیەکی
داگیرساند
بە دووکەڵەکەی
چەند بازنەیەکی دروست کرد
سووتەکی جگەرەکەی
خستە نێو خولیدانکەوە
بێ ئەوەی بمدوێنێ
بێ ئەوەم سەیرم بکا

 

هەستا
شەپقەکەی
کردە سەر
چاکەتە بارانییەکەی کردە بەر
چونکە دەباری و
ئەوسا ڕۆیشت
بە بن باراندا
بێ وشەیەک
بێ ئەوەی سەیرم بکا

 

منیش
سەرم خستە نێو دەستم و
هۆن هۆن گریام