سامان حەسەن، دانیشتووی قەڵادزێیە، لە ساڵی ٢٠٠٠ لەدایکبووە و ئێستا خویندکاری بەشی بایۆلۆجییە لە زانکۆی شەقڵاوە. ئەمە نوێترین شیعری سامانە لە ماڵپەڕی باڵندەوە بڵاو دەبێتەوە. خوێنەری بن
لێوی تراژیک
سامان حەسەن
” گۆرانییەکەی کەمپی توزلا ”
من مردم و تۆ ماچێکی ئەو لێوانەی خۆت نەدامێ
هەر ڕۆژەی وا لە جێیەک بووم تاریکستان یا زیندانێ
سەرمای زەمین گەرمای ئاسمان
لە یاد ناچن ئەو ڕۆژانە
بە بێدەنگی وەکو سەراب نیگاری خۆت لێم دەکێشا
🎵🎵🎵
تۆ بە ئاسپایی
تۆ بە ئاسپایی
تۆ بە ئاسپایی بنوو
من بە ئاسپایی
من بە ئاسپایی
من بە ئاسپایی دەمرم
🎵🎵🎵
من مردم و شەوە چڵکنەکان با بردنی
لێوانی تۆ لە بێخەبەریدا ڕەش داگەڕابوون
تەڕایی لە چاوانی حەشەمدا نەمابوو
بینایی کوێربوو شەوە چڵکنەکان با بردنی.