ئەوەی لەم نێوانەدا هەیە

پاز لە مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێلدا/١٩٩٠

May 24, 2018

 

 لە ساڵی ١٩٩٠ـدا ئەکادیمیای سویدی- بۆ خەڵاتی نۆبێل، خەڵاتەکەی لەبەر نیو سەدە هەوڵەکانی لە پێناو شیعر و ئەدەبیاتی مەکسیکدا، پێشکەش بە ئۆکتاڤیۆ پاز کرد. پێشکەشکارەکە لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکەدا بەشێک لە شیعرێکی پاز دەخوێنێتەوە، کە لەو کاتەوە کەمتازۆر ئەم چەند دێڕە وەک شیعرێکی سەربەخۆ ناسراون. – باڵندە

 

 

ئەوەی لەم نێوانەدا هەیە
ئۆکتاڤیۆ پاز
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕەوا هەژار

 

 

لە نێوان ئەوانەی دەیانبینم و ئەوانەی دەیانڵێم،
لە نێوان ئەوانەی دەیانڵێم و ئەوانەی لێیان بێدەنگم
لە نێوان ئەوانەی لێیان بێدەنگم و ئەوانەی دێنە خەوم،
لە نێوان ئەوانەی دێنە خەوم و ئەوانەی بیرم دەچنەوە:
شیعر.