سه‌باح سابیر حه‌سه‌ن، ناسراو بە سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، له لە ساڵی ١٩٦٥ له هه‌ولێر له‌دایک بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ساڵی ١٩٨٥له هه‌ولێر ته‌واوكردووه. له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه دەستی کردووە بە نووسینی شیعر. تاکو ئێستا ئەم کتێبانەی بڵاو بوونەتەوە:
– زێوان: ١٩٨٨، ڕۆمانه شیعر
– ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند: ١٩٩٩، شیعر
– خه‌ون وا خۆی گێڕایه‌وه: ٢٠٠٤، شیعر
– شه‌ڕی چل ساڵه: ٢٠٠٥، شیعر
– مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه: ٢٠٠٨، شیعر
– سه‌د و یه‌كشه‌وه: ٢٠٠٨، شیعر
– ساڵی سفر: ٢٠١٠، شیعر
– سروودی زه‌وی: ٢٠١٢، شیعر
– حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم: ٢٠١٥، شیعر
– دواكه‌وتن له كه‌شتیی نووح: ٢٠١٨، شیعر
– دیوانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م: ٢٠١٨، كۆبه‌رهه‌م
– به‌ها و هه‌ڵه‌ی پێشبینییه‌كان: ٢٠١٩، شیعر
– سه‌ره‌تا وشه بوو: ٢٠٢٠، شیعر
– سه‌رزه‌مینی هه‌موو ناوه‌كان: ٢٠٢٣، شیعر
– ئه‌زموون و شیعری بێگه‌رد: ٢٠٢٤، گوتار و بیروڕای ئه‌ده‌بی
فەرموون خوێنەری نویترین شیعری سەباح ڕەنجدەر بن
کاتژمێر سفر
سەباح ڕەنجدەر
ناقۆڵای ئاماژه ڕه‌ش
چاوی گرژی وردكردهوه و قوربانیی خۆی هه‌ڵبژارد
به ته‌نیشت گۆڕی كه‌مه‌ره‌شلان تێپه‌ڕی
وه‌ستاو له نیوه‌ی په‌یژه‌ی ڕوخسار و تارمایی
به‌ناو هه‌موو یادگارییه‌كانی تێپه‌ڕیوه
گۆڕستان به خورپه‌ی ڕۆشنایی باڵی باڵنده‌ی ماندوو شوورهكرابوو
چووم له چیای تاسه و ناوچه‌وان پڕ هه‌ست
تامی ئاشنابوونه‌وه بكه‌م
دڵم به‌رزكرده‌وه تا ئاستی دڵپشكوتوویێك
به باده‌ی سووری زه‌وی ژیاوه و پاشماوه‌ی داڕووخان ده‌داته لا
خۆر كاتژمێری زه‌وییه
ده‌ستی گرژی خستووه‌ته ئه‌ملا و ئه‌ولای چركه‌ی سفری مردن
27/3/2024 هه‌ولێر