پاسپۆرت

عەبدولباست دەناور/شاعیری سووری

May 7, 2018

 

 

عەبدولباست دەناور شاعیرێکی سوورییە و لە ساڵی ١٩٩٣ـدا لە دایک بووە. بە هۆی دۆخی سووریاوە لە تورکیا دەژی و لە کۆلێژی ئەدەبیات بووە و بە هۆی هەمان دۆخەوە وازی هێناوە. ئەو دەنگێکی نوێیە لەم دۆخەی شەڕ و ئاوارەییی سووریاوە. باڵندە

 

 

 

پاسپۆرت
عەبدولباست دەناور
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: خەڵات عەلی

 

 

لە کوێی تۆ؟
کەسێک لێم دەپرسێت کە بە ڕێکەوت لە ڕێگای سەفەر ناسیومە
من لەوێم، لە وڵاتی غەریبی…
لە وڵاتێک کە پاسپۆرت بەرزترینی ویستەکانمە…
بە هاوڕێ نامۆکەم دەڵێم…
لەو وڵاتەی دووری خستییەوە و پێت ڕاگەیشت بەرەو تاراوگە.
هەتا ئەگەر کۆچت کرد بۆ سنووری مانگ…
پاسپۆرتم پێ بدە…
ئازادییەکەمم پێ بدە و دەستم بگرە…
سەفەرم پێ بکە بۆ هەر وڵاتێک و لە بیرم بکە…
من لەوێم
لە وڵاتی گەنم و ماندوویەتی…
لە وڵاتی ڕەشبینی و بێداری…
لە وڵاتێک کە بەرزترین ویستەکانتی کردە پاسپۆرت…
ئایا پاسپۆرتت پێ دام؟
نامۆکە پێدەکەنێ تا ئاو لە چاوەکانی دێن و دەڵێ: منیش هەروەها لەوێم…
لەو وڵاتەی کە ڕۆژەکەم بۆ شۆفێرێکی عەرەب پێدەکەنێ کە لێرەی دابەزاندم…
لەسەر ڕێگایەک کە یەک داری لێیە، نە مرۆڤی لێیە نە زیندوو
پەتێکم دەداتێ و ماڵئاواییم لێ دەکات و دەڵێت: منیش هەروەها ماندوو بووم لە تاراوگە و لە سەفەر…
ماچم دەکات و سەفەر دەکات، وەک ماڵئاوایی کەرێک لە من بەرەو دارەکە، ماچی دەکات و لە باوەشی دەگرێت تا هەست بە باوەشی بکات…
ئەوە دواوێستگەی سەفەری بوو!
عەرەبەکە دەردەپەڕێت و ئاوڕی لێ دەدەمەوە تا بیبینم کە هەست دەکات…
هەتا بە شۆفێرە عەرەبەکە بڵێم: پەتێکم پێ بدە و لێرە دامبەزێنە، منیش هەروەها بێزار بووم لە تاراوگە و ماندوویەتی و بێداری و ئەو پاسپۆرتە و لە سەفەریش…
لێرە دامبەزێنە هەتا ئێرە ببێتە دواوێستگەم و ڕەنگە هەر ئەو دارە پاسپۆرتم بێت…