گومان دەکەم من کوڕێکی سێسەدساڵان بم

عەبدولباست دەناور/شاعیری سووری

May 14, 2018

 

 

گومان دەکەم من کوڕێکی سێسەدساڵان بم
عەبدولباست دەناور
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: خەڵات عەلی

 

بۆ هەر نامەیەک نووسیومە و وەڵامێکم پێ نەگەیشتووە، دوو بۆ سێ ساڵ گەورە بوومە.
بۆ هەر نامەیەک چاوەڕێی وەڵامێکم، چەندین جار موچڕک بە دڵمدا دێت
بۆ هەر موچڕکێکیش دەشێت پێنج ساڵ بچووک ببمەوە.
ئەوە کردارێکی ژمێریاریی ئاڵۆزە.
بەڵام گومان دەکەم من کوڕێکی سێسەدساڵان بم

وەک چامەیەک تەواو نابیت، کە نیوەی دێڕەکانی کێشیان نییە.
وەک نامەیەکی بەپەلەنووسراو
نە ناونیشان و نە ناوی هەیە… نیشتیمانی دەبێتە سەبەتەی فڕێدان لە ناوەندی پۆستەدا…
وەک هەموو شتێک تەواو نابین ئێمە…