باجی کڕبوون

martin niemöller

May 19, 2019

کەشیشی پرۆتستانی دژەنازی، مارتننیموێلەر، کە لە ١٤ـی جێنیوەریی ١٨٩٢ لە ئەڵمانیا لە دایک بووە و ٦ـی مارسی ١٩٨٤ کۆچی دواییی کردووە، بە هەوڵەکانی دژ بە هیتلەر و شیعرە بەرچاوەکەی بەناوبانگە، کە بەردەوام بە دەستکارییەوە بڵاو کراوەتەوە. شیعرەکە لە تاوان و توندوتیژییەکانی حکوومەتە داپڵۆسێنەرەکان و گوێپێنەدانی مرۆڤەکان دەدوێت. زۆر جاریش بە هەڵە بە ناوی (برێخت)ـەوە بڵاو دەکرێتەوە. – ماڵپەڕی باڵندە

 

باجی کڕبوون
مارتن نیموێلەر
وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: چۆلی فایەق

 

 

وەختێ نازییەکان
هاتنە گژ مارکسییەکان
من کڕ بووم
چونکی مارکسی نەبووم…
کاتێ سۆشیالیستەکانیان قۆڵبەست کرد
چونکو سۆشیال-دیموکرات نەبووم
من کڕ بووم…
تاوێ هاتنە گیانی سەندیکاکاران
چونکە سەندیکاکار نەبووم
من کڕ بووم…
ساتێ بۆ جووەکان هاتن
چونکێ جوو نەبووم
من کڕ بووم…
ئەو دەمەی هاتنە زگە من
چ کەس بەرهەڵستی نەکرد
ئاخر کەسێ نەمابوو،
دەنگ هەڵبڕێ و
لەسەر من بە وەڵام بێ!