یاده‌وه‌ریی فه‌ڕه‌نسا

پۆڵ سیلان

پۆڵ سیلان/ ئەڵمانیا

April 17, 2020

 

یادەوەریی فەڕەنسا
پۆڵ سیلان
وەرگێڕانی ئەکی

 

 

پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مندا بیری دێنینه‌وه‌: ئاسمانی پاریس،
ئه‌و زه‌عفه‌رانه‌* پاییزییه‌ زه‌به‌لاحه‌…
چووین دڵ بكڕین له‌ كۆشكی كیژه‌ی گوڵفرۆش:
شین بوون و له‌ ئاوه‌كه‌دا گه‌شانه‌وه‌.
له‌ ژووره‌كه‌ماندا باران تێی كرد،
دراوسێكه‌مان هاته‌ ژوورێ. مسیۆ لو سۆنژ**، پیاوێكی كورته‌بنه‌ی قه‌موور.
یاریی وه‌ره‌قمان كرد، بیلبیله‌ی چاوه‌كانمم دۆڕاند؛
پرچی خۆتت به‌ قه‌رز دامێ، دۆڕاندم، وێرانی كردین.
له‌ ده‌رگاكه‌وه‌ چووه‌ ده‌رێ، بارانه‌كه‌ شوێنی كه‌وت.
ئێمه‌ مردبووین و ده‌مانتوانی هه‌ناسه‌ بده‌ین.

 

 

 


*زه‌عفه‌ران (crocus) گوڵێكی وردیله‌یه‌، ڕه‌نگی شین و زه‌رد و سپیی هه‌یه‌ و له‌ به‌ره‌تای به‌هاردا ده‌ڕوێت.

 **لو سۆنژ (Le Songe): به‌ زمانی فه‌ڕه‌نسی به‌ واتای خه‌ون دێت.