بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له بوکۆوسکی وه‌ربگریت، پێویستت به چاوێکی دیکه‌یه، که بتوانێت له‌و جه‌نجاڵه‌ی ژیانی و ئه‌ده‌بیاته‌که‌یدا، شیعره جوانه‌کانی بدۆزیته‌وه و له کاتی خوێندنه‌وه‌یدا جیهانی پڕۆپاگه‌نده کارت تێ نه‌کات. ئه‌مه یه‌کێکه له‌و شیعرانه‌ی، که سه‌رنجێکی ئه‌وتۆ ده‌خاته سه‌ر ڕه‌وتی ڕۆژانه‌ی ژیانمان و ڕه‌خنه‌ی ده‌کات. ئه‌وه‌ی تا نزیک به کۆتاییی شیعره‌که ده‌یڵێت، هه‌موان ده‌زانین و درک به‌و خه‌مه و ئه‌و تووڕه‌یییه‌ی بوکیش ده‌که‌ین، لێ دێڕی کۆتاییی شیعره‌که، بوکۆوسکیی ڕاسته‌قینه ده‌رده‌که‌وێت؛ شاعیر، سهرنجورد و خه‌مگین. – ماڵپه‌ڕی باڵنده
سه‌لامه‌ت
چارلز بوکۆوسکی
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ڕه‌وا هه‌ژار
ماڵه‌که‌ی دراوسێمان پڕی کردووم له جه‌خار
پیاوه‌که و ژنه‌که‌ش سپێده‌یه‌کی زوو ده‌ڕۆن بۆ کار
ئێواره‌یه‌کی زوو دێنه‌وه.
کوڕێک و کچێکی لاویان هه‌یه.
نۆی شه‌و هه‌موو گڵۆپه‌کانیان خامۆشه.
به‌یانیی داهاتوو پیاوه‌که و ژنه‌که‌ش سپێده‌یه‌کی زوو ده‌ڕۆنەوە بۆ کار
ئێواره‌یه‌کی زوو دێنه‌وه
نۆی شه‌و هه‌موو گڵۆپه‌کانیان خامۆشه.
ماڵه‌که‌ی دراوسێمان پڕی کردووم له جه‌خار
خه‌ڵکه‌که‌ی ناوی چاکن، خۆشم ده‌وێن
به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م نغرۆ ده‌بن و
منیش ناتوانم ڕزگاریان بکه‌م.
ئه‌وان ده‌یگوزه‌رێنن، بێ‌ماڵ نین
به‌ڵام به چ نرخێک؟
ڕۆژانه جارجارێک
سه‌یری خانووه‌که ده‌که‌م
ئه‌ویش سه‌یرم ده‌کاته‌وه
خانووه‌که ده‌گری، بڕوا بکه‌ن ده‌گری، من هه‌ستی پێ ده‌که‌م.