نوورى ئەلجەڕڕاح شاعیرێكی سوورییه، له ٧ـی جێنیوەریی ساڵی 1956 له دیمه‌شق له دایك بووه، له (1986)ـه‌وه له له‌نده‌ن ده‌ژی. لە نەوەی سێیەمی شاعیرانی عەرەبە. باخچەکانی هاملێت لە کتێبە ناودارەکانیەتی. شیعره‌كانی وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانه‌كانی: (فه‌ره‌نسی، ئیسپانی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، هۆڵەندی، توركی، رۆمانی و فارسی). – ماڵپەڕی باڵندە
باخچەکانی هاملێت
نووری ئەلجەڕڕاح
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: سامی هادی
له ژێر ئاسمانێكی بێده‌نگ و
خاوه‌ن زمانێكی به‌ردین
وه‌ره با پیاسه‌یەک بكه‌ین.
*
ژیان ئاوه له شه‌ودا
*
له باخه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵتدا داده‌نیشم
له خه‌وتنمدا له‌گه‌ڵمدا دابنیشه.