یادەوەریی فەڕەنسا
پۆڵ سیلان
وەرگێڕانی ئەکی
پێكه‌وه له‌گه‌ڵ مندا بیری دێنینه‌وه: ئاسمانی پاریس،
ئه‌و زه‌عفه‌رانه* پاییزییه زه‌به‌لاحه…
چووین دڵ بكڕین له كۆشكی كیژه‌ی گوڵ‌فرۆش:
شین بوون و له ئاوه‌كه‌دا گه‌شانه‌وه.
له ژووره‌كه‌ماندا باران تێی كرد،
دراوسێكه‌مان هاته ژوورێ. مسیۆ لو سۆنژ**، پیاوێكی كورته‌بنه‌ی قه‌موور.
یاریی وهرهقمان كرد، بیلبیله‌ی چاوهكانمم دۆڕاند؛
پرچی خۆتت به قه‌رز دامێ، دۆڕاندم، وێرانی كردین.
له ده‌رگاكه‌وه چووه ده‌رێ، بارانه‌كه شوێنی كه‌وت.
ئێمه مردبووین و ده‌مانتوانی هه‌ناسه بده‌ین.
*زه‌عفه‌ران (crocus) گوڵێكی وردیله‌یه، ڕه‌نگی شین و زه‌رد و سپیی هه‌یه و له به‌ره‌تای به‌هاردا ده‌ڕوێت.
**لو سۆنژ (Le Songe): به زمانی فه‌ڕه‌نسی به واتای خه‌ون دێت.