ژیار شۆڕش ساڵی ١٩٩٨ لە سلێمانی لەدایکبووە. بەشی ئەندازیاری ئاودێری لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. ژیار لە سەرەتاکانی نووسینیدایە وقالقالۆک یەکەمین کاری ئەوە لە باڵندەوە بڵاو دەبێتەوە.
قالقالۆک
ژیار شۆڕش
پایزە و من قالقالۆکێکی تەنیام
وام بەلێواری
یەکێک لە شۆستەکانی شارەوە و
هێدی هێدی ڕووەو شەقامێک دەخشێم
بەم دوو ئالیارەی سەریشمەوە
دەزانم ئۆتۆمبێلەکان چەندە نزیکن
گیڤەیان دێت و
موچوڕکە بە گیانی شێدارمدا دێت
لە چوونەپێش ژیوان نابمەوە
بەڵام بە خۆیش دەڵێم:
دەبێ کەس شایەتی قرچەی کۆڵەوانە سەدەفئاساکەم بێت؟
هەستدەکەم هێندە لاوازم
بۆ شکانیشم ئاتاجی سەرنجی ئەوانم
ئەی نەفرەت لەخۆم و ئەو هێڵە لینجەشی لەپاشم جێ دەمێنێت
سا گیڤەکانیش نزیکتر دەبن
نزیکتر و نزیکتر و نزی…
سیزەف