ڕفێقەکێو کۆساڵانی

فەرشید ڕۆستەمی

فەرشید ڕۆستەمی | (١٩٩٧- )

March 16, 2024

فەرشید ڕۆستەمی شاعیر و نووسەر و وەرگێڕە. ساڵی ١٩٩٧ لە هەورامانی تەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتە دنیاوە. ساڵی ٢٠٢١، بەشی زمان و وێژەی فارسی لە زانکۆی کوردستان لە سنە تەواو کردووە، ئێستایش لە زانکۆی ڕازی لە کرماشان خوێندکاری ماستەری وێژەی بەراوردکارییە. چەندین کۆڕی شیعریی لە شاری سنە و هەولێر و سلێمانی هەبووە. ساڵی ٢٠٢٠، خەڵاتی سێیەمی شیعری لە فیستیڤاڵی گەلاوێژ و ساڵی ٢٠٢٠، خەڵاتی سێیەمی شیعری لە فیستیڤاڵی پرژە لە شاری کامێران وەرگرتووە. کۆمەڵەشیعری شپرز یانی من، دنیا ئەفغانستان (٢٠١٨) و مەرڎەی جارێ، نویستەی هەمیشە (٢٠٢٣) و “پ” پێسەو پەنابەری (٢٠٢٣)ـی بە هەورامی بڵاو کردووەتەوە، دیوانێکیشی بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) نووسیوە و هێشتا چاپ نەبووە. شانۆنامەی چەمەڕایی گۆدۆینە (چاوەڕوانیی گۆدۆ)ـی سامویێل بێکێتی لە فارسییەوە بۆ هەورامی وەرگێڕاوە و ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکراوەی ڕێباز لە شاری مەریوان چاپی کردووە، گوڵبژێری شیعری هەورامییشی بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕاوە و وەشانخانەی ئەفروود لە تاران بڵاوی کردووەتەوە. هەنووکە سەرقاڵی نووسینی ڕۆمانێک و وەرگێڕانی کەشکۆڵی چیرۆکی هەورامییە.

 

 

 

 

ڕفێقەکێو کۆساڵانی
فەرشید ڕۆستەمی

 

 

 

دوێ نوقتێ

 

بێ ئینەی گلەییێم جە کەسی با
بەرەکەو خۆڵکی گێروو
یا بەزەیم بێ تەنیاییرە
دوێ نوقتێ وەروو ئی دوودەرینە منیەورە:
ئی ڕوا،
هۆشم ئینا یانەیوە
چن ڕوێ جارێ کونجەکا ئاوی داروو
واق مەنوو سرمیچەکەیرە و
تابووت وینوو،
وێمرە و ئاسمانوو دێوەزناوی.
دلێ لاپەلەکانە گێڵوو پەی هەرچێ و
“هەرچێ” تەنیا دوودەریەکەن
کریاوە
یا مەڕیا پەشتوو دوێ نوقتانە.

 

***

 

ڕفێقەکێو کۆساڵانی

 

سەروو دەساو شمەنە
ڕوێ مێ و
هەورێ مزانی مارا پەی زامەکاو ورمێ
ئا ساتە مێ
کە هامشانوو کۆساڵانی
نگابانوو ڕۆجیاریندێ و
زەیتوون قژاتاوە شۆڕ بۆوە.
تەموو دەساتاوە
پیرەکەڵێ بە خوەوە هوروەزا،
مەلایکێ فرەتەر هەن سەروو شاناتاوە
کە جیاتی قەڵەمی
تفەنگێوەش کەردەن قۆڵش و
پەی کڵاڕۆچنا
هامنوو شارەزووریتا پەی مارۆ.