کاتژمێر سفر

سەباح ڕەنجدەر

سەباح ڕەنجدەر | (١٩٦٥- )

May 5, 2024

سه‌باح سابیر حه‌سه‌ن، ناسراو بە سه‌باح ڕه‌نجده‌ر،  له‌ لە ساڵی ١٩٦٥ له‌ هه‌ولێر له‌دایک بووه‌. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ساڵی ١٩٨٥له‌ هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌. له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه‌ دەستی کردووە بە نووسینی شیعر. تاکو ئێستا ئەم کتێبانەی بڵاو بوونەتەوە:

 – زێوان: ١٩٨٨، ڕۆمانه‌ شیعر

– ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند: ١٩٩٩، شیعر

– خه‌ون وا خۆی گێڕایه‌وه‌: ٢٠٠٤، شیعر

– شه‌ڕی چل ساڵه‌: ٢٠٠٥، شیعر

– مردوویه‌ك ئاگای له‌ هه‌مووانه‌: ٢٠٠٨، شیعر

 – سه‌د و یه‌كشه‌وه‌: ٢٠٠٨، شیعر

 – ساڵی سفر: ٢٠١٠، شیعر

 – سروودی زه‌وی: ٢٠١٢، شیعر

 – حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ بژیم: ٢٠١٥، شیعر

 – دواكه‌وتن له‌ كه‌شتیی نووح: ٢٠١٨، شیعر

 – دیوانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م: ٢٠١٨، كۆبه‌رهه‌م

– به‌ها و هه‌ڵه‌ی پێشبینییه‌كان: ٢٠١٩، شیعر

– سه‌ره‌تا وشه‌ بوو: ٢٠٢٠، شیعر

– سه‌رزه‌مینی هه‌موو ناوه‌كان: ٢٠٢٣، شیعر

 – ئه‌زموون و شیعری بێگه‌رد: ٢٠٢٤، گوتار و بیروڕای ئه‌ده‌بی

فەرموون خوێنەری نویترین شیعری سەباح ڕەنجدەر بن

 

 

 

کاتژمێر سفر
سەباح ڕەنجدەر

 

 

ناقۆڵای ئاماژه‌ ڕه‌ش
چاوی گرژی وردكرده‌وه‌ و قوربانیی خۆی هه‌ڵبژارد
به‌ ته‌نیشت گۆڕی كه‌مه‌ره‌شلان تێپه‌ڕی
وه‌ستاو له‌ نیوه‌ی په‌یژه‌ی ڕوخسار و تارمایی
به‌ناو هه‌موو یادگارییه‌كانی تێپه‌ڕیوه‌
گۆڕستان به‌ خورپه‌ی ڕۆشنایی باڵی باڵنده‌ی ماندوو شووره‌كرابوو
چووم له‌ چیای تاسه‌ و ناوچه‌وان پڕ هه‌ست
تامی ئاشنابوونه‌وه‌ بكه‌م
دڵم به‌رزكرده‌وه‌ تا ئاستی دڵپشكوتوویێك
به‌ باده‌ی سووری زه‌وی ژیاوه‌ و پاشماوه‌ی داڕووخان ده‌داته‌ لا
خۆر كاتژمێری زه‌وییه‌
ده‌ستی گرژی خستووه‌ته‌ ئه‌ملا و ئه‌ولای چركه‌ی سفری مردن

 

 

                                                         27/3/2024 هه‌ولێر