سەبارەت بە قوونماچکردن
ئالن گینسبێرگ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ژیار ئەسوەد
هەندێک لە (هایکۆ)کان
چایەکەم
بەبێ شەکر دەخۆمەوە
هیچ جیاوازییەکی نییە.
■
ساڵێکی دیکەش
بەسەر زەویدا تێپەڕی
کەچی هیچ شتێکیش نەگۆڕا.
■
چۆلەکەکان لە بەرزایییەوە
بەرەو خوا ڕیقنە دەکەن
ئاهـ، مێشک و هێلکەکانم!
■
(هایکۆی زستان)
ناوی هیچ گوڵێکم نەدەزانی
ئەمێستا باخچەکەم مردووە
■
یەکەم شت لە باخچە کۆنەکەمدا
لە دووی گەڕام:
دارگێلاسەکە بوو.
■
مێزە دێرینەکەم
یەکەم شت بوو
لە ماڵەکەمدا بە دوایدا گەڕام.
■
گۆڤاری منداڵیم
یەکەم شت بوو
لەنێو مێزە دێرینەکەمدا دۆزیمەوە.
■
تارماییی دایکم
یەکەم شت بوو
لە ژووری دانیشتن دۆزیمەوە.
■
مانگ بە بنمیچەکەوەیە
کرمەکانیش لەنێو باخچەکەن
ئەم خانووە بە کرێ دەدەم.
■
سەرتاشین تەواو دەکەم
بەڵام ئەو چاوانەی لێیان دەڕوانیم
بەسەر ئاوێنەکەوە جێمان.
■
لە نهۆمی ژمارە پەنجا
سەگێک، ئێسقان دەکڕێنێت
وەک هاواری تاکسییەکان.
■
شێتەکە
لە فیلمەکانەوە دەردەچێت
وەک شەقامی ئێواران.
■
قوونماچکردن
قوون ماچکردن جۆرێکە لە ئاشتی
ئەمێریکا پێویستە ماچی قوونی دایکەزەوی بکات
سپیپێستەکانیش ماچی قوونی ڕەشپێستەکان
لە پێناو ئاشتی و بەختیاریدا.
بەڵێ؛ تاقەڕێگەیەک بۆ ئاشتی: قوونماچکردنە!