ڤان گۆخ

چارلس بوکۆوسکی و خۆشەویستەکەی

August 25, 2019

 

 

چارلس بوکۆوسکی و ڤان گۆخ هەردووکیان سەروکاریان لەگەڵ قەحپەکاندا خۆش بوو. ڕووداوی گوێبڕینەکەی گۆخیش لە هەموان ڕوونە. سەبارەت بە قەحپە و پارەش، بوک لە گفتوگۆیەکدا دەڵێت “تووڕەم لێیان، لەگەڵیان دەخەویت و کە دێیتەوە هۆش خۆت سەیر دەکەی وا گیرفانت دەگەڕێ.” درێژەی باسەکە لە شیعرەکەدایە. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

 

ڤان گۆخ
چارلس بوکۆوسکی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ژیار ئەسوەد

 

 

 

ڤان گۆخ گوێچکەی خۆی بڕی و

بەخشییە قەحپەیەک

ئەویش تووڕی هەڵدا

بەوپەڕی قێزەوە.

ڤان، قەحپەکان

گوێیان گەرەک نییە

ئەوان پارەیان دەوێ.

باوەڕم وایە

ئەوە هۆکار بوو کە

بوویتە نیگارکێشێکی مەزن؛

چونکە تۆ، لەوە بترازێ

لە هیچی دی

تێنەگەیشتبووی…