ئێدوارد ئیستلین كامینگز، شاعیری ئەمەریکی، له 14ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1894 له دایك بووه، ٣ـی ئۆکتۆبەری ١٩٦٢ کۆچی دواییی کردووە. یه‌كێكه له شاعیر و نووسه‌ر و شانۆنووسەکانی ئه‌مه‌ریكا، زۆربه‌ی شیعره‌كانی به كۆما و كه‌وانه و خاڵ پڕ ده‌كرده‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌یان مانای تایبه‌تیی خۆی هه‌بوو. – باڵندە
من دەمەوێت ببمە سەرۆک
ئێدوارد ئیستلین کامینگز
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پەیوەند خۆشناو
سه‌رۆك
ده‌مه‌وێت ببم به سه‌رۆك
من ده‌مه‌وێت ببم به سه‌رۆك
ده‌بێ بتوانم ببم به سه‌رۆك؟
ده‌بێ له توانام بێت؟ ده‌بێ بتوانم؟
به‌ڵێن ده‌ده‌م؟ به‌ڵێن ده‌ده‌م؟
دووباره به‌ڵێن ده‌ده‌م!
ئه‌مه چییه من سه‌رۆكم!
ئه‌ی ئێستا چی بكه‌ین؟
ڕزگاربوو
هه‌موو ڕۆژێك
بیر له مردن ده‌كه‌مه‌وه!
بیر له نه‌خۆشی ده‌كه‌مه‌وه،
له مردن له برسان، له توندوتیژی،
له تیرۆر، له شه‌ڕ،
له كۆتاییی دنیا.
ئه‌مه یارمه‌تیم ده‌دا
بیر له شته‌كان نه‌كه‌مه‌وه!
بێده‌نگی
.
بریتییه
له
سه‌یركردن
چۆله‌كه: له
ئاوڕ
دانه‌وه، لێواره‌كانی
ژیان
(لێپرسینه‌وه‌ی به‌ر له به‌فر”