تیشکی مانگەشەو، تیشکی مانگەشەوی هاوین

ئیمیڵی برۆنتێ/شاعیری بەریتانی

July 30, 2018

ئیمیڵی برۆنتێ، شاعیر و ڕۆماننووسی بەریتانی، لە ٣٠ـی جولای ١٨١٨ لە دایک بووە، ١٩ـی دیسەمبەری ١٨٤٨ کۆچی دواییی کردووە. تاقەڕۆمانێکی هەیە بە ناوی بەرزایییەکانی وێزەرینگ. – ماڵپەڕی باڵندە 

 

تیشکی مانگەشەو، تیشکی مانگەشەوی هاوین
ئیمیڵی برۆنتێ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام

 

 

ئەوە تیشکی مانگەشەوە، تیشکی مانگەشەوی هاوین
نەرم و هێمن و قەشەنگ
کاتژمێرە سامناکەکەی نیوەشەو
لە هەموو جێگایەک
هەناسەی بیری شیرین دەدات
بەڵام لە زۆربەی جێگاکان
درەختەکان لقوپۆپە شنەدارەکانیان لەو سەرەوە دەنێرن
یاخود نزم دەچەمێنەوە تا پەناگەیەک بە قەرز ببەخشن بە ئاسمان
لەوێ لەنێو ئەو کڕنۆشبەرە کێوییانەدا
وێنەیەکی دڵنشین کەوتووە
گیای سەوز و گوڵی شەونمکردوو
نەرم بە دەوری سەری ئەو کچەدا شەپۆل دەدەن