دواسەماکان

گوینتەر گراس/شاعیری ئەڵمانی

November 7, 2018

گوینتەر گراس، شاعیر، پەیکەرساز و ڕۆماننووسی ئەڵمانی، براوەی خەڵاتی نۆبێل، لە ١٦ـی ئۆکتۆبەری ١٩٢٧ لە دانزیگ لە دایک بووە. ١٣ـی ئەپڕێڵی ٢٠١٥ کۆچی دواییی کردووە. بە ڕۆمانی «تەپڵی تەنەکە» ناسراوە. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

 

 

دواسەماکان
گوینتەر گراس
وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: سەروەر عەبدوڵڵا

 

 

 

بە شێوەیەکی سروشتی

بەرەو کوارکچنینەوە 
ڕێگەمان گرتبووە بەر.
بەڵام هاوکات
وەک جووتەشیعرێک
یەکترمان لە تەک یەکتردا دۆزییەوە.

 

 

لە پێخەفی هەمیشەیییەوە

فڕۆکەیەک ئا ئەوەتانێ
بە ئاسمانی دوورگەیەکەوە دەفڕێ
بەرەو کوێ؟
بۆ ئەوێ…
بۆ خۆشترین ئەوێ،
لە نێوان لوتکە و دارستانیشدا… ئەوەتانێ
ماڵەکەی ئێمەیە
وا بەدەر دەکەوێ.

 

 

دواتر
وەختێ یەکترمان تواندەوە و
داوی یەکترمان هەڵکێشا
ئەوسا برسییەتیمان دەستی پێ کرد
توند توند لێمان توندی کرد
هەر تەنیا گێزەرەکان نەبێت
لە شەکەتیی خۆیاندا
خاو بووبوونەوە

 

 

بێشەرمی

وەک جانەوەر
یەکتر دەلێسینەوە 
بە هەمان ئەو زمانەی، پەیڤ و 
چەمکەکانی شارستانییەتی داتاشیوە،
بەرزبوونەوەی بەنزین، 
سستیی سیستمی خانەنشینی،
سەرنجگیری، دواچوارینەی بێتهۆڤن.

 

 

 

سەرنج: تێکڕای ئەم چوار تێکستە لە کۆمەڵەشیعری “دواسەماکان”ـی “گوینتەر گراس”ـەوە- بە تٶزیلەیەک دەستکارییەوە- وەرگێڕدراوە.

سەرچاوە
Letzte Taenze, Gunter Grass, Print: Steidl, Goettingen, Germany, Jahr: Unbekannt. P: 67, 73, 80, 83.