گۆتە، شاعیر و نووسەری ئەڵمانی، ٢٨ـی ئۆگەستی ١٧٤٩ لە فڕانکفۆرت لە دایک بووە و ٢٢ـی مارسی ١٨٣٢ لە وایمار کۆچی دواییی کردووە. ئێرلكۆنیگ له بنه‌ڕه‌تدا شیعرێكی فۆلكلۆری دانیماركییه و هێرده‌ری فه‌یله‌سووف به هه‌ڵه وه‌ری گێڕاوه، خۆی وشه‌كه مانای (یازده مه‌لیكه)، به‌ڵام هێرده‌ر كردوویه به ئێرلكۆنیگ، كه هیچ مانای نییه له زمانی ئه‌ڵمانیدا، گۆتهیش هه‌مان ناوی له هێرده‌ر وه‌رگرتووه و كردوویه‌تی به بالادهیەكی زۆر ناودار، زۆر له کۆمپۆزەری به‌ناوبانگ ئاوازیان بۆ داناوه، له‌وانه فڕانس شووبێرت و كارل لڤیڤ.– ماڵپەڕی باڵندە
ئێرلكۆنیگ
بالادهی: یۆهان ڤۆڵفگانگ فۆن گۆته
وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: فرسەت ڕۆژبه‌یانی
ئه‌و سواره كێیه به‌م شەودرەنگانە
له دارستان بەناو زرياندا وا گوزه‌ر ده‌كا
باوكێكه و كوڕه نه‌خۆشه‌كه‌ی بە باوەشەوە،
توند گرتوویه‌تى، گه‌رمی دەکاتەوە
■
“ڕۆڵه چيته وا تۆقیو و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی؟”
باوكه نایبينى ئێرلكۆنیگ
ئەوه‌تا هه‌وه خۆیه‌تی، شاى جنۆكانه
بڕوانه تاجى، كلكى ئه‌سپه‌كه‌ى
“هيچ نيیه ڕۆڵه ته‌نیا هێڵى ته‌متومانه”
■
وه‌ره كوڕیژگهی نازدار، وه‌ره له‌گه‌ڵم !
وازیی زۆر خۆشت له ته‌كدا ده‌كه‌م
گوڵى ڕه‌نگاوڕه‌نگ له قه‌راغ زێیهكهم
كراس و دامان زێڕينه، دایكه‌كه‌م
■
باوكه باوكه نابيستى، ئيرلكۆنيگ چيم به گوێدا ده‌چرپێنێ؟
كوڕم كڕ به، هيچ نيیه، تەنیا ده‌نگى گه‌ڵاى وشكه، با دهيچڕێنێ
■
“كوڕى قۆز ناته‌وێ بێیت له‌گه‌ڵمدا؟ كچه‌كانم چاويان له ڕێته
له شه‌وى باراناويدا يارى و حه‌نه‌ك و دانس و گۆرانى، چاوه‌ڕێته”
بابه بابه نایانبینی له‌وێ، كچانی ئێرلكۆنیگ له‌و تاریكییه
“كوڕه‌كه‌م ڕۆڵه‌كه‌م، لێم دیاره به‌ڵام، ئه‌وه پاوانه هیچیتر نییه”
■
“خۆشم ده‌وێیت هه‌ی مه‌خلووقی جوان
ده‌مورووژێنێت ڕووخسار و سیما
ئەگەر بە خۆشیی خۆت نهیەیت له‌گه‌ڵمدا
مه‌گه‌ر به‌زۆر بتبه‌م، كه چارم نه‌ما”
باوكه باوكه وا پڕی دامێ! ئااای
ئێرلكۆنیگ ده‌ستی لێ وه‌شاندم
زۆر ئازاری پێ گەیاندم
■
باوكی تۆقیو به قامچی داژوا، په‌له‌ی بوو بگا،
ڕۆڵه‌كه‌ی شه‌كه‌تی، توند توند گرتبوو
گه‌یشته جێ، شه‌كه‌ت و ماندوو
له‌ناو ده‌ستیدا، كوڕه ته‌واو بوو