وشکەساڵ

ماری لابرۆس/شاعیری ئەمەریکی

July 1, 2020

 

ماری لابرۆس، دامەزرێنەر و بەڕێوبەری سەنتەری هونەر و کولتووریی کەشکۆڵە، دوکتۆرای لە شیعری کلاسیکی کوردیی سەدەی نۆزدەدا لە زانکۆی ئێگزیتەر، لە بەریتانیا، بە دەست هێناوە. لابرۆس شاعیر و وەرگێڕ و دامەزرێنەری بەشی ئینگلیزیی زانکۆی ئەمەریکییە. لە پاڵ بڵاوکردنەوەی وەرگێڕان و نووسین لە بارەی شیعر و ئەدەبی کوردییەوە لە گۆڤارە جیهانییەکاندا، خاوەنی دوو کتێبی وەرگێڕانیشە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی، کۆکراوەی شیعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد بە ناوی “مشتێ خوێ”، کۆکراوەی شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو بە ناوی “فەرهەنگی نیوەشەو”. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

 

وشکەساڵ
ماری لابرۆس
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

 

 

پاش کۆتا بانگی نوێژ

هیچ نیشانەیەکی تێپەڕینی شەو نامێنێت

تەنیا ئەم لەسەرخۆ بەئاوبوونەی من نەبێت.

 

 

ئێوارە یارمەتیی هاتنەدەرەوەم دەدات

لە پێستی خۆم

وەک هاتنەدەرەوەم لە تاکسییەک یان هاتنەدەرەوەم لە چاکەتەکەم.

هەموو ئەو شتانەشی هەڵمگرتوون

دایاندەنێم، هەموو ئەوانەی لە خۆم گرتوون

ئازادیان دەکەم. هێشتا،

گەر هەموو ئاوبوونی خۆم

بڕێژمە نێو بیابانی ناوەوە

نەمامێکیش تێرئاو ناکەن.

 

 

خۆزگە بە ژیانی

مێشکێکی هەڵگیراوی ناو قوتوو دەخوازم.

 

 

تەماتەیەک دەخەمە ناو دەممەوە.

ساناییی تەقینی بەرگەکەی، ساناییی

پرژانی هەموو ئەو شتانەی لەناویدایە

دەپشکنم.

حەز بەو ئاوە ناکاوەی

پاش کرژبوونەوەی بەرگی تەماتەکە دەکەم.

ڕقم لە تەقینەکەی و

حەزم لە ئاوەکەیەتی.