ئاساییکردنەوە

چیسلاڤ میلۆژ

چیسلاڤ میلۆژ/ پۆلەندا

September 17, 2021

چیسلاڤ میلۆش شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و دپلۆماتکارێکی پۆلەندی-ئەمریکییە. لە ساڵی ١٩١١ لەدایکبووە. لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا یەکەم دیوانی شیعری خۆی چاپ دەکات. لە ساڵی ١٩٥١ کۆچ دەکات بۆ ئەمریکا و لەوێ ژیانی بەسەر دەبات. لە ساڵی ١٩٨٠ لە لایەن ئەکادیمیای سویدییەوە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی پێ دەبەخشرێت.  میلۆش لە ساڵی ٢٠٠٠ دەگەڕێتەوە پۆڵەندا و لە کراکۆڤ نیشتەجێ دەبێت و هەر لەوێش لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆچی دوایی دەکات-باڵندە

 

 

ئاساییکردنەوە
چیسلاڤ میلۆش

وەرگێرانی کانی عومەر

 

 

 

زۆر لە مێژە ئەمە ڕووی داوە
پێش سەرەتای چاککاری جینە جیهانییەکە.
کوڕان و کچان بە ڕووتی لەبەردەم ئاوێنەکاندا دەوەستان.
لە کەموکوڕی پێکهاتەکانییان دەکۆڵییەوە.

لووت زۆت درێژ، گوێکان وەک ڕووەکەکانی ئەرقیتۆن
چەناگەی لاوازبوو وەک مەنگۆلییەک

مەمکەکان زۆر بچووک، زۆر گەورە، شانەکان خوار و ناڕێک
چووکەکان زۆر بچووک، سمتەکان زۆر پان یان هەندێک زۆر تەسک و
تەنیا یەک دوو ئینجێک درێژتر!

وەک ئەو خانووە بوو کە بۆ ژیان ڕێگیرییان لێ کردبوو

شاردنەوە، وادەرخستن، خۆشاردنەوەی نوقسانییەکان.

بەڵام هەرچۆنێک بێت هێشتا ئەوان پێویستە هاودەمێک بدۆزنەوە.

بەدوای تامە تەفسیرنەکراوەکان بکەون- بوونەوەرە ئاسمانییەکان
جووتێکی ورگن، پێست و ئێسکەکان مەفتوونی گۆشتی بەرازی سوێرن
دواتریش قسەیەکیان هەبوو: تەنانەت دەعباکانیش هاودەمی خۆیان هەیە
کەواتە بە ئەگەری زۆرەوە ئەوان ڕاهاتوون لە خەوشەکانی هاوەڵەکانییان بێباک بن، بەو بڕوایەوە کە ئەوانیش لە بەرامبەردا هەر بێباک بن.

کەواتە هەموو هەڵە جینییەکان ڕووبەڕووی ئەم قێزکردنەوەیە دەبن کە لەوانەیە لەلایەن حەشاماتەوە تفباران یان بەردباران بکرێن
هەر وەک ئەوەی لە شاری (ک) ڕوویدا، کە ئەنجوومەنی شار دەنگی بە شاربەدەرکردنی کچێک دا.

بە چیچکانەوە دانیشتوو زۆر گۆشتن و پڕ
کە هیچ کراسێکی شێوازی نوێ بۆ ئەو نەدەگونجا

بەڵام با چیدی شیوەن بۆ ڕۆژانی پێش ئاساییبوونەوە نەکەین.

تەنها بیر لە ئەشکەنجە، نیگەرانی، ئارەقەکان بکەینەوە،
سەرەڕای ئەوانەش پێویستە فریوەکان لەخشتەببرێن.