بیرۆکەیەکی نوێی دروستبوونی دنیا

نزار و بەلقیسی هاوسەری

May 25, 2018

 

 

بیرۆکەیەکی نوێی دروستبوونی دنیا
نزار قەببانی
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: پەیوەند خۆشناو

 

 

سەرەتا… فاتیمە هەبوو
ئنجا، توخمی شتەکان دروست بوون؛
ئاگر و خۆڵ
ئاو و هەوا،
ئنجا زمان و ناوەکان؛
هاوین و بەهار
ڕۆژ و شەو،
لە دوای چاوەکانی فاتیمەوە
هەموو دنیا بە نهێنیی گوڵی ڕەشیان زانی،
ئنجا دوای هەزار سەدە
ژنەکانی تر هاتن.