بەڵێ بەڵێ

چارلز بوکۆوسکی/شاعیری ئەمەریکی

June 2, 2021

چارلس بوکۆوسکی، شاعیر و چیرۆکنووسی ئەمەریکی، لە ١٦ـی ئۆگەستی ١٩٢٠ـدا لە شاری ئاندرناخی ئەڵمانیا لە دایک بووە. لە ڕۆژی ٩ـی مارسی ١٩٩٤ـدا لە لۆس ئەنجیلێس کۆچی دواییی کردووە. نووسینەکانی ئەو بە تەواوی پەیوەست بوون بە فەزای ئەوکاتی لۆس ئەنجیلێسەوە. بە هەزاران شیعر، سەدان چیرۆک، شەش ڕۆمان و زیاد لە پەنجا کتێبی چاپ و بڵاو کردەوە. لە نووسینەکانیدا بایەخ بە زمانێکی بازاڕیی ڕووت و بێئارایشت دەدات. لەسەر گۆڕەکەی نووسراوە: هەوڵ مەدە.- ماڵپەڕی باڵندە

 

 

بەڵێ بەڵێ
چارلس بۆکۆوسکی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: میران

 

 

کاتێک خودا خۆشەویستیی هێنایە بوون، توانای بەسەریدا نەشکا
کاتێک خودا سەگەکانی هێنایە بوون، هیچی بۆ سەگەکان نەکرد
کاتێک خودا ڕووەکەکانی هێنایە بوون، ڕەمەک بوو
کاتێک خودا کینەی هێنایە بوون، خزمەتگوزاریی ستاندارمان هەبوو
کاتێک خودا منی هێنایە بوون، منی هێنایە بوون
کاتێک خودا مەیموونی هێنایە بوون، خەوتبوو
کاتێک زەڕڕافەی هێنایە بوون، سەرخۆش بوو
کاتێک هۆشبەرەکانی هێنایە بوون، های بوو
کاتێک خۆکوشتنی هێنایە بوون، بێجەو بوو

 

کاتێک تۆی بە ڕاکشاوی لەناو نوێندا هێنایە بوون
ئەو دەیزانی چی دەکات،
سەرخۆش بوو، های بوو.
شاخەکان و دەریا و ئاگریشی لە هەمان
کاتدا خوڵقاند

 

ئەو هەندێک هەڵەی کرد
بەڵام کاتێک تۆی بە ڕاکشاوی لەناو نوێندا هێنایە بوون
بەسەر کەونە پیرۆزەکەیدا ئاوی هاتەوە.