لە ئێسقانەکانی ملت گوڵەبەڕۆژەیەک ڕوابوو

کانی عومەر

کانی عومەر

May 22, 2023

کانی عومەر ساڵی ١٩٩٤ لەدایک بووە. تاقیگەی پزیشکی خوێندووە. لە بواری ئەدەب و فیکردا،، چەندین بابەتی وەرگێڕاوە. ئەمە یەکەمین شیعرییەتی بڵاو ببێتەوە. 

 

 

لە ئێسقانەکانی ملت گوڵەبەڕۆژەیەک ڕوابوو
کانی عومەر

 

  لە خەیاڵم. جارێکیش لە خەونم. جارێکش کە بە تەنها ئازارم دەجوو. لە خەیاڵم خەونەکەم تەڕ کرد، قووتم دا
ئازارەکە لە گەروومدا بوو. تۆش گوڵەبەڕۆژەیەکت هەبوو. لەژێر گوێچگەت. بەڵام لە ئێسقانەکانی ملت ڕوابوو.
دەمزانی ڕۆژێک وێنەت دەگرم.
ڕۆژێک تەلیسمەکە پووچەڵ دەبێتەوە. ڕۆژێک ڕاستییەک دەزانیت.
تۆم دەبینی، گوڵەبەڕۆژەیەک لە ئێسقانەکانی ملت ڕوابوو.
چاوت دەنوقاند.
غەریبەیەکت لێ ببوو بە دۆست.
گوڵەبەڕۆژەکەی هەڵدەکەندی.
فێری کردبووی لە وێنەکانم سڵ بکەیتەوە.
دەمزانی! ڕۆژێک وێنەت دەگرم.
لە پێچەکانی نائاگاییمدا مناڵ و مناڵتر دەبوویتەوە.
بەسەر گوڵەبەڕۆژەیەکدا نازت دەکرد کە لە ئێسقانەکانی ملت ڕوابوو.
سوڕیالیستێک بووم، وەک تابلۆی “کوڕی پیاو”ـی (ڕێنێ ماگرایت) لە کڵاوێک سێوێک ڕوابوو، یان خەونی(ماکس ئێرنست) لە دەستەکانی پڵنگێک، سەری پیاوێک ڕوابوو.
تۆش گوڵەبەڕۆژە لە ملت ڕوابوو.
ئازار قووت دەدەیت. گەرووت لاوازە.
دۆستەکەت بووە بە غەریبە.
وێنەت دەگرم.
دەبیت بە تابلۆی “لەدایکبوون”ـی (دۆرۆسا تەینینگ).
بەڵام تۆ نە لەبەردەم دەرگای ناکۆتادایت، نە لە بوونەوەرێکی باڵداری ڕەشی کوڵکن دەڕوانیت.
بێباڵیت و دەرگای ئەبەدییەت لەبەردەمتدا نییە.
لە لۆفەکانی ژێرەوەم لە ئارەزووە خەفەکراوەکانم، دەرگا ناکۆتا و مەخلوقە دەرئاساکەت گوڵەبەڕۆژەکەتە؛ کە لەسەر ئێسقانەکانی ملتدا دەبنە پۆرترەیتی تۆ!
وێنەم گرتی.
دەستەکانت لە ئێسقانەکانی ملت ڕوابوو.
مناڵ و مناڵ و مناڵتر دەبوویتەوە.
تف لە ترست وشکی کردبوو.
ئازارت دەجوو.
بۆت تەڕ نەدەبوو.
غەریبەیەکت لێ ببوو بە ئاشنا.
هادیسێک بوو لە جیهانی ژێرەوە بەندی کردبووی.
سرووتی وەرزەکانت فەرامۆشکردبوو.
دەمزانی ڕۆژێک لە غەریبەیەکەوە دەبمە ئاشنا.
وێنەت دەگرم.
ئەمجارە ببمە غەریبەش، لە خەونمدا شووشە لە چاوت بڕژێ، دێم. وێنەت دەگرم. وەک یەکێ لە تابلۆ بێناونیشانەکانی (جاکسن پۆلۆک) ئەبستراکتت دەکەمەوە