محەمەد قاد،ساڵی١٩٨٨ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. دەرچووی بەشی ئەندازیاریی شارستانییە. لە ناوڕاستی دووهەزارەوە شیعر دەنووسێت و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا شیعرێکی بڵاو بووەوە. لە پاڵ نووسینی شیعردا، لە زمانی عەرەبییەوە کاری وەرگێڕانیش دەکات.
چوارەم ژیان
محەمەد قادر
من چوار جار ژیام…
سێیەم جار: كاتێ وەک چۆلەكەیەكی ئەو گەرمیانە
لە تەنیشتم بوویت و
ویستم بیرت بێنمەوە ئاسمان بەشی فڕین دەكا،
كەچی خۆشم بیرم چوو زەویش بەشی ئەوە دەكا تێیدا بوەستم و
دانیشتم.
دووەم جار: ژوورەكەم سپارد بە تاریكی،
جگەرەیەک و مۆمێكم بە یادی هەموو مردنەكانم داگیرساند و
چاوەڕێت بووم.
یەكەم جار: دەژیم، كاتێ بیر لەوە دەكەمەوە
وەک چۆلەكەیەكی ئەو گەرمیانە لە تەنیشتم بیت و بمەوێ بیرت بێنمەوە ئاسمان بەشی فڕین دەكا، كەچی خۆشم بیرم بچێتەوە زەویش بەشی ئەوە دەكا تێیدا بوەستم و
دانیشتم و
ژوورەكەم بسپێرم بە تاریكی و جگەرەیەک و مۆمێک بە یادی هەموو مردنەكانم داگیرسێنم و
چاوەڕێت بم.