ئازاد بەهین
January 17, 2026
ئازاد بەهین لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. نزیکەی ١٠ ساڵ لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە و لە گەڵ زۆرێک لە ماڵپەڕ و گۆڤارەکاندا هاوکاری و چالاکی ئەدەبی هەبووە. ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا و لە شاری بەرلین نیشتەجێیە.
زیاتر لە ١٥ ساڵە شیعر دەنووسێت و ئێستاش کۆمەڵە شیعرێکی ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە.
ئازاد بەهین
١
ناوتم هێنا
دیواری ژووره‌كه‌م وه‌ڵامی دامه‌وه..
زانیم ته‌نیام.
٢
وشه‌كان دێن و ده‌ڕۆن
تۆ، جێی جوانی ده‌گریته‌وه
خه‌م،
جێی ته‌نیایی.
٣
شۆسته سارده‌كان،
زووتر سارد بۆوه ئه‌مڕۆ
قاوه‌كه‌م بێ تۆ!
٤
چه‌ند سارده ژیان
نه‌كا كلوویهك به‌فر بم
له سه‌ر ده‌سته‌كانت.
٥
دایكم كاتژمێری ژوورهكهمانی خه‌واند
وتی: كات لێره
زووتر ماندوو ده‌بێ.
٦
لەگەڵ خۆم دادەنیشم
بەڵام من لێرە نیم.
٧
زستان هات
بیرۆكه‌كانم ئاگر ده‌ده‌م
هه‌ر كات كه ڕۆیشتی!
٨
ئه‌ی هه‌تاو
دڵنیام بێ تۆ ئیتر
ژێر سێبه‌ره‌كان جێگه‌یه‌كی خۆش نییه!